ئەمەریکا ئامادەکاریی بۆ جەنگ دەکات

مەودا میدیا-

کەشتیی جەنگیی جۆرج واشنتۆن لە دەریای عەرەب، رێوشوێنەکانی ئامادەکاریی بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران چڕکردووەتەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە “بڕێکی زۆر مووشەک و بۆمبی جۆراوجۆر گەیەندراونەتە هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا لەسەر کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جۆرج واشنتۆن لە دەریای عەرەب”.

لای خۆیەوە نیکۆلاس دیلیۆ، فەرماندەی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جۆرج واشنتۆن بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە “تیمەکەیبەردەوام لە ئامادەباشیدان بۆ بەرگریی یان جووڵەی پێشوەختە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا (سێنتكۆم) وێنەی دوو فڕۆکەی جۆری A-10ی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە “فڕۆكەکانیان بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسوڕێنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان