فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی پێشوو دەرچوو

مەودا میدیا-

دەستەی دەستپاکیی عیراق ئاشکرایکرد بە تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی سێ ملیار دینار، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ بەرپرسێکی پێشووی بەشی ژمێریاریی لە پارێزگای سەڵاحەدین دەرکردووە.

دەستەی دەستپاکیی عیراق رایگەیاند “بەرپرسێکی پێشووی بەشی ژمێریاریی لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستی بەسەر دوو ملیار و 975 ملیۆن دیناری تەرخانکراو بۆ دابینکردنی سووتەمەنیی مۆلیدەکانی فەرمانگە و پڕۆژەکان بە شێوەیەکی نایاساییدا گرتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تۆمەتبارەکە بە بیانووی ئەوەی پارێزگار دەسەڵاتی پێداوە، پارەکەی لە لیژنەی کڕینی سووتەمەنی وەرگرتووە و رەتیکردووەتەوە بیگەڕێنێتەوە، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “دوای بەدواداچوون لە فەرمانگەی تەندروستیی سەڵاحەدین حاڵەتێکی بەفیڕۆچوونی سامان و داهاتی گشتیی یاشکراکراوە، ئەمەش بەهۆی دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی خورماتوو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان