مەودا میدیا-
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لە رێگەی کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتارانەوە هەنگاوێکی گرنگیان بۆ بە دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی ئەنفال لە پرۆگرامی خوێندندا گرتووەتەبەر.
سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “هەوڵەکانیان بۆ جێگیرکردنی تاوانی دڕندانەی ئەنفال لە پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی چوارەمی سەرەتایی لە وەزارەتی پەروەردەی عیراق چڕکردووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە کە نەوەکانی ئێستا و داهاتووی عیراق لە ێرگەی دەقە مێژووییەکانەوە ئاشنای ئەو ستەم و جینۆسایدە بن کە دەرهەق بە گەلی کورد و بەتایبەت کەسوکاری ئەنفالکراوان کراوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “دەبێت تاوانەکانی رژێمی بەعس بە سەرکردایەتیی سەدام حسێن، وەک بەڵگەنامە و ئەرشیفێکی نیشتمانیی بۆ رێزگرتن لە خوێنی شەهیدانی گەلی کوردستان بمێنێتەوە”.
ب ح

