مهودا میدیا-
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، رێژەی بەشداریکردن له ههڵبژاردنهكهى ئیسرائیل ریكۆردى 50 ساڵى رابردووى شكاندووه.
بهپێى ئامارهكانى، رێژهى بهشداریكردن تائێستا لە بەرزترین ئاستیدایە لە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵی رابردوودا، بهجۆرێك تاوەکو کاتژمێر 14:00 بە کاتی ناوخۆى ئیسرائیل،له 44.9%ی دەنگدەران دەنگیان داوە، کە ئەمەش بەرزترین رێژەی بەشداریکردنە لەو کاتەدا لە ساڵی 1973ەوە تۆمار کرابێت.
ههر بهپێى راگهیهندراوێكى كۆمسیۆنه، تا ئێستا 3 ملیۆن و 290 هەزار و 480 دەنگدەر لە کۆی نزیکەی 7.3 ملیۆن دەنگدەر دەنگیان داوە.
بەرزبوونەوەی رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران مەترسییە بۆ سەر پارتە بچووکەکان کە کێبڕکێ بۆ چوونە ناو کنێست دەکەن، چونکە لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی بەشداریکردندا مەترسیی ئەوەیان لەسەرە نەتوانن بەربەستی هەڵبژاردن تێپەڕێنن.
پارتەکان پێویستیان بە بەدەستهێنانی 3.25%ی دەنگەکانە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی گشتیی بەشداریکردنیشدا، کۆی ئەو دەنگانەی کە پێویستن بەرز دەبێتەوە.
ع