مهودا میدیا-
ههر یهكه له عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵى داگهری، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو و عیرفان عەبدولعەزیز رابەری گشتیی بزووتنەوەى ئیسلامیی بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) لە ئیستهنبوڵی تورکیان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لە کۆنفرانسەکەدا تیشک دەخرێتە سەر کارکردن بۆ دەرکردنی پەیمانێکی گشتگیر بە مەبەستی کۆکردنەوە و یەکخستنی ریزەکانی مسوڵمانان.
ههروهها، چارەسەرکردنی هۆکارەکانی دابەشبوون و چەسپاندنی کولتووری گفتوگۆ، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی پشتگیریی بۆ گەلانی ستەملێکراو بەتایبەتی گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین.
ع

