تۆم باراک: دەرفەتی رێککەوتن لەگەڵ ئێران ماوە

مەودا میدیا-

نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا ئەمەریکا بۆ سوریا و عیراق ئاشکرایکرد واشنتۆن بژاردەکانی تر تاقیدەکاتەوە بۆئەوەی پەنا بۆ بژاردەی سەربازیی نەبات، رەنگە زوو نەگەنە چارەسەر، بەڵام دەرفەتێک دەدەنە ناوچەکە سەقامگیر بێت.

تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا ئەمەریکا بۆ سوریا و عیراق رایگەیاند “گەشبینە کە دەرفەتی رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا ماوە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەنگاوی بەرچاو بۆ هێورکردنەوە و راگرتنی کردە سەربازییەکان دەنرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “قەتەر، پاکستان و هاوپەیمانەکانیان رۆڵی باشیان لە هێورکردنەوەی دۆخەکە هەبووە و نزیکن پشوویەک وەربگرین و گرژییەکان لە ناوچەکەدا کەمبکەنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەوڵەکان بۆ کردنەوەی گرێکوێرەکان دەخرێنەگەڕ، بەڵام ترەمپ و ئیدارەی ئەمەریکا بژاردەی سەربازیی زۆر بەجدی وەردەگرن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان