چیا قاسم: بە بەهای (یەک ملیار و 820 ملیۆن دینار) فرۆش هەبووە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد 12هەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و لە ماوەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا سەدان هەزار گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردووە.

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “فێستیڤاڵە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جووڵەی ئابووری و بازاڕی ناوخۆیی هەبووە، بە جۆرێک (502 هەزار) گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە و بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فێستیڤاڵەکە (هەزار و 800 هەلیکار)ی بۆ هاوڵاتییان رەخساندووە و بە بەهای (یەک ملیار و 820 ملیۆن دینار) کاڵا لە ماوەی فێستیڤاڵەکەدا فرۆشراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “سوپاسی تەواوی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە، هاوڵاتییانی شارەکە و گەشتییاران دەکەن کە پابەندی رێنماییەکان بوون و لە رۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا، هیچ رووداوێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان