ئەمیر کەریمی: ئێرانێکی دیموکرات و فیدراڵمان دەوێت

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازاد (پژاک) لە دیمانەیەکی کەناڵی زاگرۆس 24دا ئاشکرایکرد رێازی چارەسەرکردنی دۆزی کوردیان لە ئێرانی داهاتوودا دیاریکردووە.

ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند “ئێرانیێکی فیدراڵ و دیموکراتیان دەوێ کە تێیدا کورد سیسیم فیدراڵیزمی خۆی دەبێت و پێگەی لە ئێرانی داهاتوو هەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت، بەبێ کورد یان لەگەڵ کورد، جا کورد دەبێت خۆی بڕیار بدات لەو ئێرانە نوێیەدا بەشدار دەبێت یان نا، ئەوانەی باس لە دەوڵەتی سەربەخۆ و جیابوونەوە لە ئێران دەکەن، ئەگەر دەتوانن فەرموون دەوڵەتێکی سەربەخۆ دابمەزرێنن”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئێرانێک کە ناسنامەی کوردی تێدا دیار نەبێت قبوڵ ناکەن، ئەوانەی قسە لەسەر ئەم تێڕوانینەی پژاک دەکەن، پاشناوی حزبەکانیان ئێرانیە، لە کاتێکدا پژاک پاشناوی ئێرانی هەڵنەگرتووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان