مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی وەستا قادری کەبابچی، خاوەنی کەباب قادر لە شاری سلێمانی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی کوردسات دۆزرایەوە تائێستا هۆکاری مردنەکەی نازانرێت.
رائید ئاری لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “ئەمڕۆ له بوونی روداوێكی كوشتن ئاگادارکراونەوەتەوە و دەستبەجێ هێزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێكۆڵینهوه کردووە بۆ ئهوهی بزانن رووداوهكه خۆكوژیی بووە یان نا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانیان تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادوەریی کردووە و چاوهڕوانی راپۆرتی بهڵگهی تاوان و پزیشكی دادوهریی دهكهن بۆ ئهوهی بزانن رووداوهكه خۆکوژییە یان رووداوێكی كوشتن بووە”.
ب ح