مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانى، نرخى زێڕ و زیو به‌راورد به هه‌فته رابردوو به‌رزبوونه‌وه.
نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 3971 دۆلار به‌رزبووه‌وه، به‌راورد به داخستنى كۆتایی هه‌فته، هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك 95 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
له لایه‌كى تره‌وه نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو له 49 دۆلاره‌وه بۆ 51 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو نرخى زێڕ و زیو به شێوه‌یه‌كى قورس دابه‌زین به‌راورد به یه‌ك ساڵى رابردوو، به‌و جۆره دابه‌زینیان تۆمارنهكردبوو.
ع