وادەی یەكەم بەفربارینی ئەمساڵ دیاریكرا

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، لە چەند رۆژی داهاتوودا بارانبارین دەستپێدەكات و لە هەندێك ناوچەش پەڵە دەدات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران بارینی مامناوەند بۆ بەهێز دەستپێدەكات”.

وتیشی “لە هەندێك ناوچە بارانی بەخوڕ دەبارێت و لافاوی كاتی دروست دەبێت بەجۆرێك لە زۆربەی ناوچەكان بارانی پەڵە دەبارێت و پەڵە دەدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “لە چەند رۆژی داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییە زۆر بەرزەكان یەكەم بەفری ئەمساڵ دەبارێت و سەرماش بە تەواوی دەستپێدەكات”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان