مه‌ودا میدیا-
كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان له‌باره‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێت،
کۆمەڵی دادگەریی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت “بە هیچ شێوازێک نابینە بەشێک لە پەرلەمانی دیزاینکراو و پەکخراو و دواى زیاتر له دوو ساڵ، بابه‌ته‌كه سیاسییه”.
باس لهوهشكراوه “کاراکردنەوەی پەرلەمان پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، ئێمە لەسەر بڕیاری دروستی خۆمانین و نابینە بەشێک لە پەرلەمانێک کە لەسەر بنەمای دەستکاریکردنی ئیرادەی گەل دامەزرابێت”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى دانیشتنى سبه‌ینێى په‌رله‌مانى كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، داواى دانیشتمان نه‌كردووه.
ع