جوانڕۆ محەمەد: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ زیانی زۆرترە لە قازانج

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرایکرد لە سەرەتاوە بەڵێنیداوە و ئێستاش دووپاتیدەکاتەوە نابێتە بەشێک لە پەرتکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ پەرلەمانێکدان کە هەموو هێزە سیاسییەکانی تێدابێت.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “هەر هەنگاوێک بۆ لێکترازان بە زیانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە و ئەوەی ئەمڕۆش زیانی زۆرترە لە قازانجی بۆ خەڵکی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەرلەمانێکی کارا بە چارەسەری ئەم دۆخە چەقبەستووە دەزانێت، پەرلەمانێک کە وەڵامدەرەوەی داخوازییەکانی خەڵک بێت و قەیرانەکان چارەسەر بکات نەک قەیرانەکان و پەرتەوازەی و پەرتبوون زیاتر بکات و هەرێمی کوردستان بەرەوە تونێلێکی تاریک بەرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان