بەبێ فۆڕمی بایەعی غاز بە ماڵان دەدرێت

مەودا میدیا-

بەرپرسی لیژنەی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی سەبارەت بە هەرزانبوونی نرخی غاز لەسنووری پارێزگاکە ئاشکرایکرد لەمڕۆوە نرخی غازی ماڵان (LPG) لە (525 دینار)ەوە بۆ (450 دینار) دادەبەزێت.

عومەر عەبدوڵڵا، بەرپرسی لیژنەی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “لەمڕۆوە پێدانی غاز بە ماڵان بەپێی فۆڕمی بایەعی کۆتایی دێت و لەمەودوا غاز وەک پێشوو لە کۆڵانەکان بەسەر هاوڵارتییاندا دابەش دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەگەڵ هەزانبوونی غازی ماڵان، نرخی غاز بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە غاز کار دەکەن کەمدەکرێتەوە و هەر لیترێک بە 490 دینار لە وێستەگەکان وەردەگرن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان