پشکی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان ئامادەیە

مەودا میدیا-

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عیراق رێکارەکانی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تەواو کردووە و نەوتەکە ئامادەیە.

عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند”وەزارەتی نەوت ئامادەیە ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتەی کە بڕیاری لەسەردراوە رەوانەی هەرێمی كوردستان بکات”.

لای خۆیەوە سەلیم روکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند “سەرجەم رێکارەکانی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بووە و نەوتەکە ئامادەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا چاوەڕێی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم دەکەن تاوەکو بەشێوەیەکی فەرمی پشکی دیاریکراوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان وەربگرن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان