مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێران هه‌وڵده‌دات ده‌ستى به چه‌كى ئه‌تۆمیی بگات، ده‌شڵێت، ئه‌ركمان له‌به‌رانبه‌ر ئێران ماوه.
یسرائیل كاتز، وه‌زیرى به‌رگریی ئیسرائیل وتى “وڵاتەکەم هێشتا ئەرکی خۆی لە ئێران تەواو نەکردووە و تاران هەوڵده‌دات بۆ دەستپێکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێران هەوڵی مەترسیداری تریش دەگرێتە ئەستۆ کە مەترسییەکی راستەقینە بۆ ئیسرائیل دروست دەکات “به‌ڵام باسى ئه‌و بابه‌ت و هه‌وڵانه‌ى نه‌كرد كه وڵاتەکەی بەنیازە چ هەنگاوێک بنێت.
ئیسرائیل له ماوه‌ى ساڵێكدا دووجار هێرشى كرده سه‌ر ئێران، یه‌كه‌مجار له حوزەیرانی 2025، 12 رۆژی خایاند، دووەمیان لە شوباتی 2026 بە بەشداریی ئەمه‌ریکا.
ع