مه‌ودا میدیا-
پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كان كه باس له دابه‌زینى ده‌كرا، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماكرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار پێچه‌وانه‌ى ئه‌و پێشبینییانه‌ى كه باس له دابه‌زینى ده‌كرا، نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌وه”.
وتیشى “100 دۆلار بۆ نزیكى 170 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه، له كاتێكدا هاوڵاتییان چاویان له‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ هاتنى دۆلارى كاش له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عیراق، نرخه‌كه‌ى دابه‌زین بكات بۆ 160 هه‌زار دینا”.
له نوسینگه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو له ده‌ره‌وه‌ى بازاڕى دۆلاره‌كه، نرخى 100 دۆلار به فرۆشتن بۆ 170 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه.
ع