عه‌بدوڵڵاهى: له‌ كۆتاییدا ئیسرائیل له‌ ناو ده‌به‌ین

مه‌ودا میدیا-

لە وەڵامی لێدوانەکانی بنیامین نەتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانى ئێران ده‌ڵێت، ئێران له‌ كۆتاییدا ئیسرائیل له‌ناو ده‌بات.

عه‌لى عه‌بدوڵڵاهى، فەرماندەی ئەرکانی گشتیی هێزه‌ چەکداره‌كانى ئێران وتی “قسه‌كانى ناتانیاهۆ له‌ باره‌ى ئێران تازە نین و بێ گومان ئێران ئیسرائیل لەناو ده‌بات، ئەوان پێشتر هێزی خۆیان تاقیکردۆتەوە و بە هەموو شتێکەوە هاتوونەتە مەیدان، بەڵام نەیانتوانیوە بە ئامانجەکەیان بگەن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌وان ئامانجیان لەناوبردنی کۆماری ئیسلامیی بوو، بەڵام نەیانتوانی به‌وه‌ بگەن بۆیە تا ئەم ساتەوەختە ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا دۆڕاوی مەیدانەکەن”.

باسى له‌وه‌شكرد “سوپرایزەکان یەک لە دوای یەک لە شەڕی داهاتوودا دەردەکەون”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو ناتانیاهۆ وتى “یان دەبێت ئێران لەناوببەین یان ئێران لەناومان دەبات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان