ته‌مویلى مووچه‌ى مانگى 11 كرا

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە رێکارەکانی تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق کردووە و رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ١١ بە تەواوی لەبەردەستدایە.

بەپێی میدیا عیراقییه‌كان، مووچەی فەرمانبەرانی تەمویل زاتی ئەمشەو یان سبەینێ دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و پێشبینی دەکرێت پرۆسەکە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو بێت.

لە هەمان کاتدا، رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی هەمیشەییش دەستی پێکردووە، بەڵام دابەشکردنی مووچەکانیان لە 22ى ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.

لە لایەکی دیکەوە، فەرمانگەی ژمێریاریی داوای لە بەشێک لە وەزارەتەکان کردووە لیستی مووچەخۆران و راپۆرتی پێویست بنێرن، بۆ ئەوەی رێکارەکانی دابینکردنی مووچەکانیان تەواو بکرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان