پرسی گرێبەستەکان یەکلایی دەکرێتەوە

مەودا میدیا-

وەزیری دارایی عیراق سەبارەت بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2027دا، ئاشکرایکرد حکومەت دەیەوێت لەرێی دامەزراندنەوە کۆتایی بە پرسی گرێبەست و کارمەندانی رۆژانە بهێنێت.

فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند “حکومەت لەڕێی دامەزراندنەوە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست و کارمندانی رۆژانە دەچێت، کە ساڵانی خزمەتی پێشووی ئەو فەرمانبەرانە لە پرۆسەی جێگیرکردندا هەژمار دەکرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چاوەڕوان دەکرێت بودجەی ساڵی 2027، لە ماوەیەکی نزیکدا و دوای پێداچوونەوە بە بڕگە و بابەتە داراییەکاندا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێداچوونەوە بە بڕگە و تەوەرەکانی بودجەدا کراوە و حکومەت هەوڵی تەواو دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی خەرجییە گشتییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیری پیشەیی و دارایی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان