مهودا میدیا-
وەزیری کار و كاروبارى كۆمهڵایهتیی، داوایەکی بەپەلە دەکات بۆ دابینکردنی نەوتی سپیی بۆ خێزانە کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و کورتەباڵاکان.
کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵییدەکات، هاوکاربن بۆ دابینکردنی نەوتی سپیی بۆ خێزانە کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و کورتەباڵاکان لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری کار لە رێگەی دوو نووسراوی جیاوازەوە، داوای لە وەزیرانی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵیی کردووە، بەهۆی هاتنی وەرزی زستان و سەرماو سۆڵە بۆ دابینکردنی گەرمی و پاراستنی تەندروستیی و ئاسایشی خێزانەکان، نەوتی سپیی بۆ خێزانە کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و کورتەباڵاکان لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابین بکەن.
ع