نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد به‌رارود به‌ رۆژى رابردوو.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد، له‌ كاتێكدا رۆژى رابردوو بۆ 172 هه‌زار به‌رزبووه‌وه‌”.

وتیشى “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 100 دۆلار بۆ 170 هه‌زار و 450 دینار دابه‌زى، ئه‌گه‌رى دابه‌زینیش هه‌یه‌ به‌پێى به‌ڵێنه‌كانى پێشووى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا مانگى رابردوو حكومه‌تى عیراق نرخى دۆلارى له‌ 132 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 152 هه‌زار دینار به‌رزكرده‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان