ئێران هێرشیكرده‌ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ كوه‌یت و به‌حره‌ین

مه‌ودا میدیا-

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشى مووشه‌كى كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ وڵاتى كوه‌یت و به‌حره‌ین.

دەنگی تەقینەوە لە بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە بەحرەین بیستراوە، لە هەمان کاتدا سوپای کوەیت راپۆرتی داوه‌ کە بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکە وەڵامی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەداتەوە.

هاوكات چەند تەقینەوەیەک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەحرەین بیستراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، بنکەی ئاسمانی “عیسا” لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە کراوەتە ئامانج.

سوپای پاسدارانى ئێران رایگەیاند “بە درۆن سیستمی بەرگریی پاتریۆت، سەکۆی مووشەکی و درۆنەکانی ئەمه‌ریکامان لە بنکەی عەلی سالم کردە ئامانج”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان