مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى زێڕ دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى كرد كه زیاتر له ساڵێكه بۆ ئه‌و نرخه دانه‌به‌زیوه.
نرخى ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ بۆ خانه‌ى 3700 دۆلار دابه‌زى، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینى زێڕ زیاتر له ساڵێك رووبدات و كانزا زه‌رده‌كه تووشى دابه‌زینى گه‌وره بووه له دواى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ.
له لایه‌كى تره‌وه، نرخى زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیی و یه‌ك ئۆنسه بووه به 45 دۆلار، له ماوه‌ى ساڵى رابردوو یه‌كه‌مجاره زیو به‌و شێوه‌یه دابه‌زین بكات.
دابه‌زینى خێراى هه‌ردوو كانزاكه په‌یوه‌ندیی به نا دڵینایی وه‌به‌رهێنه‌رانه له بڕیارى داهاتوو بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بهزركردنهوهى نرخ، هه‌ربۆیه شه‌پۆلێكى فرۆشتنى زێڕ و زیو ده‌ستى پێكردووه‌و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ى دابه‌زیوه.
ع