مه‌ودا میدیا-
قادر عه‌زیز له وتارێكدا نوسیویه‌تی “سیستمی فیدراڵیی (فیدراڵیزم) له بنه‌ڕه‌تدا سیستمێكه له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی داهات و ده‌سه‌ڵات بونیاتنراوه، چونكه كۆبونه‌وه‌ی داهات و ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی هه‌ر كه‌س و هێز و لایه‌نێك بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و له‌خۆبای بوون و تاكڕه‌وی و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بات”.
باسى له‌وه‌شكردووه “هه‌رچه‌نده كوردستان له‌ناوخۆیدا سیسته‌مێكی فیدراڵیی نیه، به‌ڵام گه‌لۆ هه‌ست ناكه‌ن ده‌مێكه له كوردستان پارتی نه‌ك هه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ر داهات و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌دا گرتووه و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و داهات و ده‌سه‌ڵاته‌ش بۆ لاوازكردن و رووخانی زۆنی سه‌وز به‌كاردەهێنێت”.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “هه‌ستناكه‌ن ئه‌م دۆخه‌ی ئیستا كه هه‌ڕه‌شه له قه‌واره‌ی هه‌رێمیش ده‌كات هه‌ر ده‌ره‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته خۆسهپێنهرهیه، من بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌س و لایه‌نێك دژی قه‌واره‌ی هه‌رێم بێت، كه ماوه‌یه‌كه لێیان كردوین به كراسه‌كه‌ی عوسمان، ئه‌وانه‌ش كه به‌رانبه‌ره‌كانیان به رووخانی قه‌واره‌ی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن هه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته خۆسهپێنهرهیه كه ئاماژه‌م پێكرد”.
“ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ست بنه‌ماڵه و چه‌ند كه‌سێك دایه، داموده‌زگاكان و له سه‌روشیانه‌وه په‌رله‌مان به‌حزبی كراوه و دامه‌زراوه‌یه‌كی شكڵییه و سه‌روه‌ری یاساش له‌وێ بوه‌ستێت كه ئه‌ویش به حزبی و به سیاسی كراوه، پارتی دوو ساڵه له‌به‌رئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان كه‌مینه بوو نه‌یتوانی په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه، ئێستاش كه به‌ناو كارای كردوەته‌وه دیسان هه‌ر كه‌مینه‌یه، چونكه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به هه‌ڕه‌شه و ملیۆن دۆلار به‌شداریی به‌ناو دانیشتنی په‌رله‌مان پێكردووه و زۆرینه‌ی پێ ته‌واو كردووه” قادرى عه‌زیز وا ده‌ڵێت.
له‌كۆتایدا ده‌ڵێت “ده‌بێت بڵێم كه ئه‌وه‌ی كاتی خۆی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمی یه‌كخسته‌وه ره‌وانشاد مام جه‌لال بوو، ئه‌وه‌ش كه هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی له یه‌كێتی ده‌كرد پارتی بوو”.
ع