قەیرانی غاز لە سلێمانی بوونی نییە

دابەشكردنی غاز

مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی سەبارەت بە کەمی یان نەبوونی غاز دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتییان و ئاشکرایکرد رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخی غاز نادەن.

عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “سەلماندوویانە باشترین ئیدارە و توانای بەڕێوەبەردنیان هەیە لە سلێمانی و غازێکی باشی کۆگاکراویان هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نرخی یەک لیتر غاز لە بەنزینخانەکان بە (500 دینار) دەدرێت بە هاوڵاتییان، رۆژانە بڕی (10 هەزار لیتر) دەدەن بە ئەو بەنزینخانانەی کە غاز بە هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکان دەفرۆشن کە هەموو رۆژێک (11 بۆ 12 بەنزینخانە و شەو و رۆژێک 20 بەنزینخانە) غازیان پێدەدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “رۆژانە (12 گارگەی بەرهەمهێنانی غاز) بە نرخی (هەشت هەزار و 500 دینار) بتڵێک غاز لە رێگەی بریکارەکانەوە بە هاوڵاتیان دەدەن و بۆ ئەوەی قەیران دروست نەبێت هەر خێزانێک یەک بتڵی پێدەدرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان