مەودا میدیا-
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشکرایکرد ئه‌و دۆخه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه زۆر مه‌ترسیداره‌و په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، په‌یوه‌ست نییه به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ به‌هه‌رێمبوونی سلێمانی.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگەیاند “هه‌ر كه‌سێك بە ئەو بڵێ دژی دوو ئیداره‌یی و دوو ههرێمییە به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی مانه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی بكات كه ئه‌سڵی كێشهكهیهو هەشت ساڵه به ن یاسایی له‌و پۆسته‌دایه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه چڵكاوخۆری پارتییه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو دۆخەی رووبەڕووی رۆژئاوای کوردستان بووەوە بەهۆی کۆکردنەوەی واژۆ نەبوو، بەڵکوو بەهۆی هاتنەپێشەوەی دۆخێک بوو، بۆیە ئه‌وه‌ی نه‌ڵێ به‌ڵێ بۆ مانه‌وه‌ی كوردستان، نه‌خێر بۆ مانه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی دیاره خۆی گێل ئه‌كات”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی مانەوەی مەسرور بارزانی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە پۆستەکەیدا، هەرێمی کوردستان لاواز بووە و دۆستی نەماوە تەنانەت پەیوەندیی لایەنەکانی ناوخۆی هەرێمیش بەهۆی مەسرورەوە تێکچووە، هەروەها دامەزراوەکانیشی لاواز بوون”.
ب ح