زەیدی: هیچ جیاوازییەک لەنێوان هێزە ئەمنییەکاندا نییە

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاکسازیی کەرتی ئەمنیدا ئاشکرایکرد سەرجەم هێزە ئەمنییەلکان یەک ئامانج و ئەرکیان هەیە کە ئەویش پاراستنی ئاسایش و سەروەریی وڵاتە.

​عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند “هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەندامانی وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ، حەشدی شەعبی و پێشمەرگەدا نییە و لە کاتی هەر هەڕەشەیەکدا بۆ سەر ولات، هەموویان لە یەک ریزدا کۆدەبنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەستەبەرکردنی ئاسایش بنەمای سەرەكییە بۆ مانەوە و بەهێزبونی دەوڵەت، چونكە لە سایەی نەبوونی ئاسایشدا حكومەت ناتوانێت گەشەی ئابووری بەدەستبهێنێت یان سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك دەستەبەر بكات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان