مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى نه‌مانى به‌رهه‌مى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، نرخى ته‌ماته له عه‌لوه و بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گرانبووه.
كارزان حه‌مه‌سه‌عید، له عه‌لوه‌ى سلێمانى كار ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌رهه‌مى ناوخۆى ته‌ماته‌ى هه‌رێم نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستیی پشت به عیراق و هاورده‌ى ئێران ببه‌ستین”.
وتیشى “یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ى عیراقیی له عه‌لوه‌كان به هه‌زار دینار زیاتره‌و له بازاڕ و دوكانه‌كان یه‌ك كیلۆ به 1500 دینار ده‌ست هاوڵاتییان ده‌كه‌وێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ته‌نها سنورى پارێزگاى سلێمانى رۆژانه پێویستیی به سه‌رو 100 تۆن ته‌ماته هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستیی”.
ع