حزبوڵڵا رێککەوتی بەیروت و تەلئەبیب رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، دوای واژۆکردنی رێککەوتنی سێقۆڵیی نێوان لوبنان، ئیسرائیل و ئەمەریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد رێککەوتنەکە سەرشۆڕانەیە و ئەوان مەیدانی شەڕ چۆڵ ناکەن.

شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا رایگەیاند “رێککەوتنی واشنتۆن بێبایەخ و شەرعییەتی نییە، پێویست بوو لەجیاتی ئەوە، بڕگەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمەریکا بۆ راگرتنی شەڕ لە لوبنان جێبەجێ بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” رێککەوتنەکە لە دەرەوەی ویستی ئەوان واژۆکراوە بۆیە مقاوەمە هەرگیز مەیدان چۆڵ ناکات و بەردەوام دەبێت لە رێگەکەیان تاوەکو ئازادکردنی تەواوەتی خاک، گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئازادکردنی دیلەکان و ئاوەدانکردنەوەی لوبنان”.

ئەوەشی خستەڕوو “مۆڵەتدان بە مانەوەی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بۆ ماوەیەکی کاتی، دەبێتە هۆی داگیرکارییەکی درێژخایەن و ئەگەری لکاندنی ئەو ناوچانە بە خاکی ئیسرائیلەوە، رێککەوتنەکەش دەستکەوتێکی بێبەرانبەرە دراوەتە ئەمەریکا و ئیسرائیل”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان