دەستەی كەشناسی وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاند

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسیی عیراق وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند و پێشبینیی كەشێكی ساماڵ و جیاوازیی پلەكانی گەرمای كردووە.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە “كەشوهەوای سبەی شەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەور، لە ناوچەكانی باكووریش نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوور نزیك دەبن لە پلەكانی پێشوو و لە باكووریش كەمێك بەرز دەبنەوە”.

دەشڵێت “بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی شەممە بەم شێوەیە دەبن، سلێمانی و دهۆك 19 پلە، هەولێر و نەینەوا 22 پلە، كەركووك 24 پلە، سەلاحەدین و ئەنبار و دیالە 27 پلە، بەغدا و بابل و كەربەلا 28 پلە”.

دەستەكە ئاماژەی بەوەش داوە “كەشوهەوای رۆژی یەكشەممە بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێك بەشی ناوچەكانی باكوور، پلەكانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا كەمێك بەرز دەبنەوە”.

روونیشی كردووەتەوە “كەشوهەوای رۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەور و لە ناوچەكانی باكووریش نیمچەهەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لە ناوەڕاست و باكوور هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن و لە باشووریش كەمێك بەرز دەبنەوە”.

لە كۆتاییشدا باسی لەوە كردووە “كەشوهەوای رۆژی سێشەممە بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەور، پلەكانی گەرماش لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا نزیك دەبن لە پلەكانی رۆژی پێشووتر”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان