عەلی زەیدی لەگەڵ ئەنجومەنی سەقامگیریی دارایی کۆبووەوە

مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەنجومەنی سەقامگیریی دارایی و بانکە حکومییەکان، تایبەت بە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سیاسەتی نەختینەیی، پێداچوونەوە بە دۆخی بانکە حکومییەکان و پلانەکانی دووبارە پێکهێنانەوە و پەرەپێدانی کارەکانیان کۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “عەلی زەیدی بانکە حکومییەکانی راسپاردووە ئاسانکاریی بکەن بۆ دابینکردنی دۆلار بۆ بازاڕەکان، هەروەها وەزارەتی دارایی راسپاردووە بە ئاسانکاریی لە رێکارەکانی وەرگرتنی باج و ڕسووماتی گومرگیی سەپێنراو بەسەر کاڵا و شتومەکە هاوردەکراوەکاندا بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەلی زەیدی بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک کە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆکی دەستە پەیوەندیدارەکان لەخۆبگرێت، بۆ ئامادەکردنی پێشنیازەکان سەبارەت بە پێناسی گومرگی، بە مەرجێک لیژنەکە لە ماوەیەکدا کە لە 72 کاتژمێر تێپەڕ نەکات کارەکانی تەواو بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “زەیدی بانکی بازرگانیی عیراقی (TBI) راسپاردووە بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمیی پەسەندکراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کە (هەزار و 520 دینار) بۆ هەر دۆلارێک”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان