شاره‌زایه‌كى ئابوورى عیراق: ده‌بێت بودجه‌ى هه‌رێم سه‌دا 14 بێت

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى ئابوورى عیراق ده‌ڵێت، پێویسته‌ پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى گشتیی عیراق سه‌دا 14.14 بێت.

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عیراق پێى وایه‌ “بەپێی داتاکانی سەرژمێریی 2024، ژمارەی دانیشتووانی هەرێم 6.517 ملیۆن کەسە لە کۆی 46.118 ملیۆن کەسی دانیشتووانی عیراق”.

ئه‌و ده‌ڵێت “بەپێی ئەم داتایانە رێژەی دانیشتووانی کوردستان دەکاتە 14.14%ـی عیراق، بۆیە دەبێت پشکی هەرێم لە بودجەدا 14.14% بێت نەک 12.7%”.

ئه‌و شاره‌زا ئابووریه‌ وتیشى “ئابووری ژمارە و شیکردنەوەیە، نەک قسە و حیکایەت”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌، پشكى هه‌رێم به‌ سه‌دا 12.7 دانراوه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان