قائیمقامى سلێمانى ده‌ستبه‌كارده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

دواى زیاتر له‌ دوو ساڵ، بڕیاره‌ سبه‌ینی دووشه‌ممه‌، له‌ مه‌راسیمێكدا، قائیمقامى قه‌زاى خورماڵ ده‌ستبه‌كاربێت.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، ئه‌ركان حه‌سه‌ن، قائیمقامى پێشووى هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌ك یه‌كه‌م قائیمپامى قه‌زاى خورماڵ ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

دوو ساڵ پێش ئێستا بڕیارى به‌ قه‌زابوونى خورماڵ ده‌رچوو، به‌ڵام جێبه‌جێكردن و داناى قائیمقام دواكه‌وت و له‌ ئێستادا كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاریكراوه‌.

خورماڵ تا ئێستا شارۆچکەیەکی باشووری کوردستان بووه‌ کە لە پارێزگای ھەڵەبجە دایە و 70 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە، خورماڵ لە دەشتی شارەزوور و نزیک بە ناوچەی ھەورامانه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان