مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆى جووتیاران، نرخى پیازى وشك له عه‌لوه و بازاڕه‌كان گرانبووه.
كامه‌ران سه‌لاح، له عه‌لوه‌ى سلێمانى كار ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌رێمى كوردستان ساڵانه له مانگى تشرینى دووه‌م به‌رهه‌مى ناوخۆى له سه‌وزه‌وات به ته‌واوى كه‌مده‌بێته‌وه”.
وتیشى “ئێستا به‌رهه‌مى ناوخۆى پیاز كه‌مبووه‌ته‌وه، یه‌ك كیلۆ له لایه‌ن كشتو‌كاڵى سلێمانى یه‌ك كیلۆ پیازى ناوخۆ به 1100 بۆ 1600 دینار دیاریكراوه، هه‌روه‌ها پیازى هاورده یه‌ك كیلۆ به 500 دینار بۆ 900 دینار دیاریكراوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به‌هۆى گرانبوونى نرخى پیاز، له بازاڕ و دوكانه‌كانیش نرخى پیاز گرانبووه و یه‌ك كیلۆ به 1500 تا 1750 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت”.
ع