مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی دیدگای خۆی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و جێبەجێکردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرتاسەری وڵاتدا.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتى عیراق رایگەیاند “عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران پابەندە بە خەرجکردن و پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دۆسییەی مووچە لە سەرجەم دۆسییە هاوبەشەکانی تر جیاوازە و ناکرێت بە هیچ گفتوگۆیەکەوە ببەسترێتەوە کە پەیوەندیی بە پرسەکانی ترەوە هەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی دیدگا و بەرنامەکەی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و جێبەجێکردنی یاساو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سامانە نیشتمانییەکان”.
ب ح