مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایەكی كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و هیچ ئەگەرێكی بارانبارین لە ئارادا نییە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “بەپێی پێشبینییەكانیان ئەمڕۆ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و رەوشی كەشوهەوا تەواو سەقامگیر دەبێت و باران نابارێت”.
وتیشی “لە هەندێك ناوچە مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور، بەڵام بارانبارینی لێ ناكەوێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “پلەكانی گەرما بە رێژەی یەك پلە زیاتر بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە رۆژی دووشەممە”.
باسی لەوەش كرد “بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بەم شێوەیە دەبێت”:
سلێمانی 22 پلە
هەولێر 24 پلە
دهۆك 21 پلە
هەڵەبجەی شەهید 23 پلە
كەركوك 25 پلە
پێنجوێن 17 پلە
كەلار 27 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 15 پلە
ئ پ