وه‌زیرى ناوخۆ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا قسه‌ى كرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ناوخۆی هەرێمی کوردستان له‌ باره‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا قسه‌ى كرد و ده‌ڵێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ به‌بێ تایلۆ هاتوچۆ ده‌كه‌ن و هیچ رێنماییه‌كیان بۆ نییه‌.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “بەشێکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان و پێیان دەوترێت “مەلیکە” لە پشکنینەکاندا دەرنەچوون و مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە.”.

ئاماژەی بەوەشکرد “پێشتر هەوڵی قەدەغەکردنیان دراوە، بەڵام لە هەندێک ناوچە بابەتەکە کراوەتە موزایەدەی سیاسیی و بە نایاسایی کۆد بەو ئۆتۆمبێلانە دراوە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “خەریکی ئامادەکردنی رێنماییەکی نوێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە شێوەی یاسایی هاوردە کراون بەڵام مەرجی سەلامەتییان نییە، بۆ ئەوەی بە یەکجاری سنورێک بۆ ئەو بابەتە دابنرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان