مه‌ودا میدیا-
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم له باره‌ى بڕیاره‌كانى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێم وتى “هیوادارم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ببێتە زامن و گەرەنتیی رێزگرتن لەدەستور”.
باسى له‌وه‌شكرد “چاوەڕواندەکەین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پشتیوان بێت لە پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لەناو عیراقێکی فیدراڵ‌دا”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌وه بڕیارانه‌ى دژى هه‌رێم دراون جێگه‌ى قه‌بوڵ نین، ئاماده‌ین چه‌ك هه‌ڵبگرین و ببینه پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى خاكى هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشى “پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستكه‌وتى حزبى گه‌وره‌تره، هیچ شتێكى نا ده‌ستوورى له لای هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكراو نییه”.
ع