مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگهیاند، بنکەکانی ئەمهریکا لە مەودای تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێراندان بۆ هەر شوێنێک بچن.
عهلى عهبدوڵڵاهى، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی مەڵبەندی ناوەندی خاتەمولئەنبیا رایگهیاند “بنکەکانی ئەمهریکا زیانێکی زۆریان بەرکەوت و بەشێکی بەرچاویان سوودیان نەماوە، بەجۆرێک کە هەندێک لەو بنکانە هێشتا نەگەڕاونەتەوە بۆ بارودۆخی پێشووی کارکردنیان و ئەمهریکییەکان بەدوای گۆڕینی شوێنەکانیان و گواستنەوەیان بۆ ناوچە دوورترەکانن”.
وتیشی “گواستنەوەی بنکەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئیرادەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان ناگۆڕێت و لە هەر شوێنێک ئەو بنکانە جێگیر بکرێن، لە مەودای تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا دەبن، ئەگەر پێویست بکات”.
زیادیشی کرد “کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی بە کردەوەی هاوئاهەنگ لەلایەن سێکتەری جۆراوجۆرەوە ئامانجە مەبەستدارەکان لە دەریادا بپێکێت و لایەنی بەرامبەر ناچار بکات پاشەکشە بکات”.
ع