ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: زمانی سەربازیی و هەڕەشەی بەغدا رەتدەکەینەوە

مه‌ودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ڵامى بڕیاره‌كانى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقى دایه‌وه‌ كه‌ دژى هه‌رێم ده‌ریكردبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هاتووه‌ “هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و کەس خێری پێنەکردووین، داوا دەکەین گەندەڵی و بەقاچاخبردنی نەوت لە سەرتاسەری عیراق بنبڕ بکرێت”.

“هەرێمی کوردستان پابەندی سەرجەم ئەرکە دەستوورییەکانی بووە، پرسی هەرێمی کوردستان تەنیا مووچە و شایستەی دارایی نییە، هەرێمی کوردستان دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “داوا دەکەین دەستوور بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت، داوادەکەین ماددەی 140 فەرامۆش نەکریت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان