رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا:ئێران مووشه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامەی واڵ‌ستریت ژۆڕناڵى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه‌ “ئێران لە كۆگاكانى چەک بە هەزاران مووشەکی هەیە و شێوازی تاکتیکیی بۆ بەکارهێنانی ئەو مووشەکانە گۆڕیوە، بۆ نمونه‌ ئێران 2000 مووشەکی بالیستیکی نێوان‌ بڕی هەیە کە توانای گەیشتن بە خاکی ئیسرائیلیان هەیە و هاوکات خەزێنەیەکی بەرچاوی لە مووشەکە کورت‌ مەوداشی هەیە”.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئێران سەرەڕای شەڕی 12 ڕۆژە، هێشتا هێزی سەربازیی پێویستی بۆ زیانگەیاندن بە ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانی لە رۆژهەڵاتی ناویندا هەیە و مووشەکە کورت‌ مەوداکانی بە ئاسانی دەتوانن بنکە و پاپۆرەکانی ئەمه‌ریکا لە کەنداوی فارسدا بکەنە ئامانج.

هەروەها “خەزێنەیەکی بەرچاوی لە مووشەکی کرووزی دژە پاپۆڕی و بەلەمی درۆن هاوێژ هەیە”.

ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو “هەر جۆرە هێرشێکی ئەمه‌ریکا دەتوانێ خێرا تەشەنە بستێنێت و بەپێی راپۆرتی ئەنجومەنی پەیوەندییه‌كانى دەرەوەی ئەمه‌ریکا، ئەو وڵاتە نزیکەی 24 دامەزراوەی سەربازیی زەمینیی لە تورکیا تا کوەیت و نزیکەی 40 هەزار هێزی لە ناوچەدا هەیە و لەو سۆنگەوە شرۆڤەكاران لایان وایە کە لە ئەگەری دەستدرێژیی سەربازی ئەمه‌ریکا، ئەگەری ئەوەی هەیە کە ئێران بە بەکارهێنانی خەزێنەی بەربڵاوی مووشەکی کورت‌ هاوێژی خۆی بنکەکانی ئەمه‌ریکا لە درواسێكانى خۆی بکاتە ئامانج”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان