مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا کۆبووە و چەند پرسێکی تایبەت بە بڕیارەکانی حکومەت و دوایین پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند ” کورد پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی عیراقە و حکومەتی فیدراڵی پەرۆشە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی و دابینکردنی پێداویستییەکانیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جەختیان لە بەرپرسیارێتیی حکومەتی فیدراڵی کردووەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان لە رێگەی سوپا و هێزە فیدراڵییەکانەوە، هەروەها بەڕێوەبردنی سامانی نەوت لەلایەن دەسەڵاتە فیدراڵییەکانەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “حکومەت رێکاری تووند بۆ رێگریکردن لە قاچاخی نەوت لە سەرتاسەریی عیراق دەگرێتەبەر و هیچ چەکێک لە دەرەوەی یاسا و دامەزراوەکانی دەوڵەت قبوڵ ناکات”.
ب ح