نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدەکان دیاریکرا

مەودا میدیا-

كۆمه‌ڵه‌ی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی ئاشکرایکرد سەبارەت بە دیاریکردنی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدەکان لەسەر نرخی گاز لەبازاڕدا لەگەڵ قائیمقامییه‌تی سلیمانی کۆبوونەتەوە.

كۆمه‌ڵه‌ی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی رایگەیاند “ئێستا نرخی لیترێک گازی کوالێتی و گونجاو بۆ ئیشپێکردنی موەلیدە (هەزار و 450 دینارە)، بەڵام رەچاوی بارودۆخی ئێستای هاوڵاتییان کراوە و یەک کاتژمێر کارکردن بە(82) دینار دیاریکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا هەموو پێداویستییەکانی موەلیدە دووقات زیاد کردوە هەر لە نرخی رۆن، فلتەر و پارچە یەدەکەکان، نرخی ئەمپێری موەلیدەکان بەپێی کاتژمێری کارکردنیان جیاواز دەبێت، هەر موەلیدەیەک چەند کاتژمێر کاریکردبێت کەڕەتی (82) دینار دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان