بۆ سبه‌ى وتار بۆ مامۆستایانى ئاینیی دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ئەوقافی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان وتارى سبه‌ینێ هه‌ینیی بۆ مامۆستایانى ئاینیی دیاریكرد و باس له‌ نیشتمان ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف هاتووه‌ “سبه‌ینێ باس له‌ سێ ته‌وه‌ره‌ ده‌كرێت له‌ مزگه‌وته‌كان و داواش ده‌كه‌ین مامۆستایان پێوه‌ى پابه‌ندبن”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “به‌های نیشتمان لە تەرازووی شەرع و عەقڵدا، پاراستنی ئاسایشی کوردستان ئەركی هەمووانە، هێزمان لە یەکڕیزیماندایە، ئه‌و سێ بابه‌ته‌ن كه‌ بۆ سبه‌ینێ هه‌ینیی دیاریكراون”.

ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كه‌ له‌ باره‌ى ناردنى هێز بۆ هه‌رێم ده‌ریكردبوو.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان