مەودا میدیا-
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد سەبارەت بە مەترسییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان پێشتر حزبەکەیان چەندین تاقیکردنەوە و قۆناغی بۆ بەرگریی لە کوردستان تێپەڕاندووە.
د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان راگەیاند “هەرکاتێک بارودۆخی هەرێمی کوردستان پێویستی بە سۆسیالیست هەبووە ئامادە بووە و لە کاتی هاتنی عەبدولئەمیر زەیدی، بۆ کەرکوک یەکەم هێز بوون رووبەڕووی ئەو هێزە بوونەوە، ئەوان وەک زەیدییەکان نمایش ناکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەوان شەڕی ئیرادە دەکەن و گرنگ نییە هێزەکانی بەرانبەریان ژمارەیان چەندە، سوپای عیراق بە چەند فرقەیەک و هەبوونی چەک و کەرەستەی سەربازیی لە موسڵ لە ساڵی 2014، بەرانبەر چەند سەد تیرۆریستێکی داعش شکستیهێنا، بۆیە هێزی پێشمەرگەی کوردستان خاوەن ئیرادەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو “عەلی زەیدی لە رێگەی جوڵەکانییەوە لاسایی سەدام حسێن دەکاتەوە، لە کاتێکدا سەدام حسێن خاوەن سوپای بەهێز بوو، بەڵام پێشمەرگە بە چەکێکی ئاسایی رووبەڕووی بوویەوە”.
ب ح