مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماده‌ییان نیشانداوه به‌شداریی لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سەرەتای مانگی داهاتووی به‌غدا بکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لەسەر بنه‌مای ده‌ستوور داكۆكی له مافه‌كانی گه‌لی کوردستان دەکەن و هیواخوازن بگه‌نە ئه‌نجامێکی باش كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو وڵاته‌كه‌دا بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵوێستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان هه‌بووه، داوا ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بن له یه‌كڕیزیی و یه‌كهه‌ڵوێستی بۆ پاراستنی قه‌واری هه‌رێمی كوردستان”.
ئەوەشی خستەڕوو “وەڵامی لێكدانه‌وه‌كەی دادگای فیدراڵی بۆ لایه‌نی فه‌رمی به‌جێده‌هێڵن كه له‌ڕووی یاساییه‌وه دواتر وه‌ڵامی خۆیان ئاماده بكه‌ن، بێگومان وه‌ڵامی یاسایی هه‌یه به‌رانبه‌ر به‌و شیکردنەوەکەی دادگای فیدراڵیی عیراق”.
ب ح