مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی بارانبارینی مامناوەند و بەهێز روودەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە روو دەكاتە ناوچەكانی هەرێم لە هەندێك ناوچە بەهێز و لە هەندێكی تریش مامناوەند دەبێت”.
وتیشی “لە هەندێك ناوچە بارانبارینەكە ئەوەندە زۆر دەبێت كە پێشبینی دەكەن ببێتە هۆی درووستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “پێشبینی ئەوەش دەكەن لە هەندێك لە ناوچە زۆر ساردەكان بەفری زۆر ببارێت بە تایبەتیش لە ناحیەی حاجی ئۆمەران و سەنتەری قەزای پێنجوێن كە ئەوەش دەبێتە یەكەم بەفربارینی ئەمساڵ”.
باسی لەوەش كرد “لە ماوەی ئەو رۆژانەی داهاتوودا پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی زۆر نزمدەبنەوە و جارێكی تر سەرمای بەهێز دەگەڕێتەوە”.
ئ پ