ئەنجومەنی ئابووریی عیراق لەسەر بڕیارەكانی عەلی زەیدی هاتەدەنگ

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئابووریی عیراق، بڕیارە ئابووری و رێكخراوەییەكانی عەلی زەیدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە یەكخستنی پێناسی گومرگی بەسەر سەرجەم كاڵا هاوردەكراوەكاندا بە رێژەی (5%)، بە پشتیوانییەكی گەورە بۆ ئابووری و جووڵەی بازاڕەكانی عیراق وەسف دەكات”.

ئەنجوومەنەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە “ئەنجومەنی ئابووریی عیراق بڕیارە ئابووری و رێكخراوەییە وردەكانی عەلی زەیدی زۆر بەرز دەنرخێنێت، كە خۆی لە ئاراستەكردنی یەكخستنی پێناسی گومرگی بەسەر سەرجەم كاڵا هاوردەكراوەكاندا دەبینێتەوە بە رێژەی (5%) لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2026ـەوە، سەرەڕای رێكارەكانی بانكی ناوەندیی عیراق بۆ زیادكردنی ژمارەی پشكە نەختینەییەكانی دراوی بیانیی تەرخانكراو بۆ گەشتیاران تا ببێتە (12) پشك لە ساڵێكدا لەبری (6) پشك و بە بڕی (3) هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێك”.

دەشڵێت “ئەم هەنگاوەپشتیوانییەكی گەورەیە بۆ ئابووری و جووڵەی بازاڕەكانی عیراق و وەرچەرخانێكی جۆری و یەكلاكەرەوەن لە رێڕەوی رێكخستنی سیاسەتی ئابووری و نەختینەییدا و راستەوخۆ دەچنە خزمەتی ئابووریی نیشتمانی و پاراستنی بەكاربەر (هاوڵاتیی عیراقی) بە تایبەت لە سایەی ئاڵنگارییە ئابوورییەكان و بارودۆخە ناسەقامگیرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان كە كاریگەریی راستەوخۆیان خستووەتە سەر عیراق و وڵاتانی ناوچەكە”.

ئاماژەی بەوەش كردووە “یەكخستنی پێناسی گومرگی بە شێوەیەكی كارا بەشدار دەبێت لە كۆنترۆڵكردنی جووڵەی هاوردەكردن، و سنوورداركردنی یاریكردن و خۆدزینەوە لە گومرگ، لە كاتێكدا زیادكردنی پشكی گەشتیاران سەقامگیریی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهێز دەكات و پێداویستییەكانی هاوڵاتییان بە هەموو شەفافیەت و نەرمییەكەوە دابین دەكات”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان