مەودا میدیا-
دوای بڕیارەکانی بسەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ داخستنی چەند دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ ئێران، راوێژکار و یاریدەدەری موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران هۆشداریی دەداتە عەلی زەیدی و داوا دەکات نەبێتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ئەمەریکا.
محەمەد موخبیر، راوێژکار و یاریدەدەری موجتەبا خامنەیی. رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند “تاران لە سەختترین رۆژەکاندا بە هەموو توانایەوە لە پاڵ عیراقدا وەستایەوە و پشتیوانی حکومەت و گەلەکەی بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لە بەرپرسانی بەغدا دەکەن بەغدا لە پرسی سنوورەکاندا هۆشیار بن، تا نەبنە ئامرازی دەستی دوژمنانی ئیسلام و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، بۆیە سیاسەتی دەرەوەی ئێران، هاوچارەنووسییە لەگەڵ دراوسێکان”.
ب ح